20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

ھەندێ لایەنی شیعە بۆیان بڕەخسێ لە سەددام خراپتر حوکم دەکەن


دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق دوێنی دووشەممە رای گەیاندبوو كە لەو كاتەی سەرۆك وەزیران بووە، چەند لایەنێكی ئێستای ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە داوایان لێ كردووە بۆردوومانی خۆپیشاندەرانی سەدر بكات، ئەمڕۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی لێدوانەكەی رەت كردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە عەلی فەتلاوی سەركردەیەكی چوارچێوەی هاوئاهەنگی كە لایەنی سەرەكیی پێكهێنەری حكوومەتی ئێستای فیدراڵیی عێراقە، لەبارەی لێدوانەكەی عەبادییەوە رای گەیاند لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەخوا دەترسن و هەرگیز داوایەكی وەها لە حكوومەت ناكەن بۆ بۆردوومانكردنی خۆپیشاندەرانی سەدر لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی.
عەبادی لە لێدوانێكدا بە ڕوونی ئاشكرای كردبوو كە ئەو كاتەی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە ساڵی 2016دا بە خۆپیشاندان دەستیان بەسەر ناوچەی سەوز و پەرلەمانی عێراقدا گرت، چەند لایەنێكی عەرەبی شیعە كە ئێستا لەناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی دان، داوایان لێ كردووە بە فڕۆكە خۆپیشاندەران بۆردوومان بكات، بەڵام ئەو داواكەی رەت كردووەتەوە.

ئەمانەش هەن

بڕیارێکی نوێ لەبارەی داشکاندنی کرێی خوێندن درا

mohammed

راگەیاندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

mohammed

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی گرنگی ئاراستە کرد

mahir