لە فڕۆکەخانە هەولێر وا بڕیاره به هه‌مان نرخی بانکی ناوەندیی عێراق، به‌ژماره‌یه‌ك مه‌رج و ڕێنماییه‌وه دۆلار به گه‌شتیاران بفرۆشرێت
ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگه‌یاند، له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو شوێن بۆ نووسینگەی کۆمپانیاکانی فرۆشتنی دۆلار دابین دەکەین و تاكو ئێستاش مۆڵه‌تمان به حه‌فت كۆمپانیا داوه
وە دەڵێت؛ “ڕێکارەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی زیاتر له چل كۆمپانیاش به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت و هه‌ر 100 دۆلارێكیش به 132 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت”
وەکو جاری پێشوو سه‌ردانیكه‌رانی وڵاتی ئێران و لوبنان ناگرێته‌وه و هه‌ر گه‌شتیارێكیش بۆی هه‌یه مانگی یه‌ك جار به‌و نرخه دۆلار وه‌ربگرێت، کە بڕەکەی حەوت هەزار دۆلارە