پارێزگاری هەولێر لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکاتەوە، دەبێت پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بە کەمترین ڕۆتین و تێچوو بێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامادەکارییەکان بەردەوامە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هەموو هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن ئەمساڵ پرۆسەکە دەستپێبکات.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێكی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو لەگەڵ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بە دابهشكردنی زهوی کۆبووەتەوە و ڕایگەیاندووە: دەبێت تهواوی ئامادهكارییهكان به كهمترین ڕۆتین و تێچوو بکرێن و پهله له ڕێككاره كارگێڕی و هونهرییهكان بكرێت. دابەشکردنی زەوی نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە و لە هەر چوار پارێزگا زەوی پێویست تەرخانکراوە.