20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

50 هەزار فەرمانبەر لە رێگەی ATMـەوە مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.

ئەو فەرمانبەرانەی لە رێگەی ATMـەکانی پڕۆژەی “هەژماری من”ـەوە مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵ وەردەگرن بۆ نزیکەی 50 هەزار مووچەخۆر لە سەرجەم وەزارتەکانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەی مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵ لە رێگەی ATMـەکانی پڕۆژەی “هەژماری من”ـەوە مووچە وەردەگرن، نزیکەی دوو هێندەی ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەیە کە مووچەی مانگی نیسانیان وەرگرتووە.

مانگی نیسانی ئەمساڵ نزیکەی 25 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی پرۆژەی “هەژماری من”ـەوە مووچەکانیان وەرگرت.

ئەو مووچەخۆرانەی لە رێگەی پرۆژەی “هەژماری من”ـەوە مووچەکانیان وەردەگرن زیاتر لە 30 بنکەیان بۆ تەرخانکراوە کە ئامێرەکانی ATMیان تێدا تەرخانکراوە. بانکەکانیش بریتین لە: جیهان، ئاڕ تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی، BBAC.

تیمی “هەژماری من”، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بانکە هاوبەشەکانی پڕۆژەکە دەیەوێت مانگەکانی داهاتوو ئەو ژمارەیە زیاتر بکات.
“هەژماری من” ناونیشانی ئامێرەکانی ئەی تی ئێمی بڵاوکردووەتەوە. کلیک بکە بۆ زانینی شوێنەکان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەواوی فەرمانبەران ببنە خاوەن کارتی بانکی. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر لەو سیستمەدا تۆمارکراون. بانکەکانیش راسپێردراون لە دەیان شوێن ئامێری ATM دابنێن.

پڕۆژەی “هەژماری من”، پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران، بەپێی حکومەت ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە بەردەوام لە زیادبووندان کە تائێستا بریتین لە هەشت بانک.

ئەمانەش هەن

ئیسماعیل هەنیە لە هێرشێکدا کوژرا.

aso

نەمانهێشت كۆماندۆی یەكێتی میوانخانەیەكمان داگیر بكات.

aso

فۆرمی دابەشکردنی زەوی گەیشت

mohammed