9.4 C
Chicago
تشرینی دووه‌م 15, 2024
rasr.press

9 ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری تێپه‌ڕده‌بێت.

9 ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی 13-11-2015، ھێزی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنێكدا بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی شنگالی لە دەست چەكدارانی داع*ش رزگاركرد.

شنگال کە ناسنامەکەی کوردستانییە؛ رۆژی 3ی ئابی 2014 کەوتە بەر هێرش و پەلاماری چەکدارانی داع* ش و شارۆچکەکەیان داگیرکرد. چەکدارانی داعش جگە لە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی لە شارۆچكەكە، زیاتر لە شەش هەزار و 500 هاووڵاتی سڤیل کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون رفاند.

شنگال لە دوای ساڵێک لە داگیرکردنی لەلایەن چەکدارانی داع* ش  هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە بەشداریی حەوت هەزار و 500 پێشمەرگە و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی و پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شنگال، لە کاتژمێر حەوتی بەرەبەیان لە چوار قۆڵەوە دەستپێکرد.

قارەمانییەتی و ئازایەتی هێزی پێشمەرگە لە کاتی رزگارکردنی شنگال بە شکۆوە لە میدیا جیهانییەکان پیشاندرا و باسکرا، شنگال بوو بە دەروازەیەک بۆ ئازادکردنی ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری شارۆچکەکە و دواتریش پارێزگای نەینەوا.

سەرۆک بارزانی، لە چیای شنگال موژدەی رزگارکردنی شارەکەی لەژێر دەستی تیرۆریستانی داع* ش راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، لەڕووی سەربازیی، سیاسیی و مێژووییەوە سەركەوتنێكی مەزنە بۆ گەلی كوردستان لەسەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەكانمان.

لەدوای 9 ساڵ لە ئازادکردنی شنگال، بەهۆی بوونی گرووپی چەکدار لە دەرەوەی یاسا و بوونیادنەناوەی شارۆچکەکە لەلایەن حکومەتی عێراق، تاوەکو ئێستا دانیشتووانەکەی نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

ئەمانەش هەن

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی جارێکیدیکە سەردانی ھەڵەبجە دەکات

mohammed

ئه‌مڕۆ دوایین وادەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانییەکانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

aso

سەرۆکی هەرێم سەردانی ئیمارات دەکات

Abduljabar Ali