به‌غدا مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه كرد دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له چه‌ند مانگێكه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
ئه‌و مووچه‌ی كه به‌غدا ده‌ڵێ، ره‌وانه‌م كردووه، تایبه‌ته به مانگی نیسانی رابردوو، چونكه هێشتان هێزه ته‌ناهییه‌كان مووچه‌ی مانگی چواریان وه‌رنه‌گرتووه.
كه‌ناڵی كوردستان24 له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڵاوی كرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه مووچه‌ی مانگی چواری پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی خه‌رج كرد و به‌مزووانه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته گه‌ڕ تا مووچه‌ی مانگی ئایاری هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێش جه‌ژنی قوربان خه‌رج بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق زانیارییه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه و دووپاتی له ناردنی پاره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ كوردستان كردووه‌ته‌وه.