شاره‌زایه‌كى ئابوورى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار تاوه‌كو جه‌ژنى قوربان زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام دواى ئه‌وه ده‌ستبه دابه‌زین ده‌كات، ده‌شڵێت: “بەرزبوونەوەكه پەیوەندی بە كەمبوونەوەی حەواڵە و زۆری خواسته‌وه هه‌یه له‌سه‌ر دۆلار”.
ماوەی چەند رۆژێكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك هەفتەی رابردوو نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 144 هەزار و 500 تا 145 هەزار دینار، دینار، بەڵام ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ى حوزه‌یران، نرخى 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە زیاتر لە 147 هەزار دینارى عێراقى.
ئەو شارەزایەی بواری ئاڵووگۆڕی دراو ئەوەشی خستەڕوو، “هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بەهاتنی جەژنی قوربانەوە هەیە، چونكە زۆرێك لە بازرگانەكان چاوەڕێناكەن لە سەكۆی ئەلكیترۆنییەوە دۆلار حەواڵە بكەن، بەڵكو بەشێوەی كاش لە بازاڕدا دەیكرن، ئەوەش خواستی لەسەر دۆلار زیاد كردووە و نرخەكەی بەرز كردووەتەوە”.
تاوه‌كو جه‌ژنى قوربان نرخى دۆلار به به‌رزى ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام دواى جه‌ژن داده‌به‌زێت بۆ 145 هه‌زار دینار”.