بۆ سێیەمجارە وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حزب و کاندیدانی سەربەخۆی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان درێژ دەکرێتەوە.
مەروان محەممەد بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ، ڕاگەیاند، ماوەکە بۆ 7ی تەممووز درێژکراوەتەوە .