له سلێمانی حاڵهتێكی دیكهی تووشبوون به تای خوێنبهربوون تۆمار كرا. د. سهركار سورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە و توشبووەکە گەنجێکی تەمەن 18ساڵانه و دانیشتووی شارۆچکەی رانیەیە.
گوتیشی، گەنجەکە پیشەی قەسابە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا پێنج حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، کە دوو حاڵەتیان لە سنووری پارێزگای دهۆکە و سێ حاڵەتەکەی دیکە لە پارێزگای سلێمانییە.