20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

دادگای فیدراڵی بڕیاری لەبارەی هەژماری من دا

دادگای فیدراڵی له‌ وه‌ڵامی نووسراوێكی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ بانكه‌كانی “هه‌ژماری من” ده‌دات.
سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی جاسم محه‌مه‌د عه‌ببوود له‌ نووسراوێكدا كه‌ ڕۆژی 7/1 ئاراسته‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌ پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پڕۆسه‌ی به‌بانكیكردن هه‌موو بانكه‌ حكوومییه‌كان و هه‌موو ئه‌و بانكانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن بانكیی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه‌.
نووسراوه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، ئاماژه‌ به‌ لیستێكی هاوپێچی بانكیی ناوه‌ندی عێراق ده‌كات كه‌ ناوی 66 بانكی تێدایه‌ كه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی  كوردستان كار ده‌كه‌ن ، به‌و بانكانه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌ پرۆسه‌ی ( هه‌ژماری من) به‌شدارن.

ئەمانەش هەن

خولێكی سەربازی بۆ پێشمەرگە دەكرێتەوە

mohammed

دەرچووانی ئەندازیاری نەوت: “لەسەر دەریای نەوتین، بەڵام ئەو نەوتەکە هیچ سوودێکی نییە بۆمان”.

aso

یەک واژۆ ماوە دوو مووچە بۆ ھێزە ئەمنییەکان دەنێردرێت.

mohammed