20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

په‌یامێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (یەکی موحەڕەم)، سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بە بۆنەی هاتنەوەی (یەکی موحەڕەم) سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بێت بۆ  کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و مایەی کۆتاییهاتنی کێشە و گیروگرفتەکان بێت.

لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە سەر نەریتی دێرینی پێکەوەژیان و، پتەوترکردنی گیانی ئاشتەوایی و لێبووردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیری و هاوئاهەنگیی کۆمەڵایەتی و دوورخستنەوەی خولیا و بیری شەڕانگێزی و توندوتیژی لە هەرێمی کوردستاندا.

دووبارە سەری ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز بێت و هەموو لایەک سەرکەوتوو و سەرفراز بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
1ی موحەرەمی 1446ی کۆچی
7 ی تەمووزی 2024ی زایینی

ئەمانەش هەن

ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و پارت و کاندیدانی سەربەخۆ و پێکهاتەکان درێژکرایەوە.

aso

كەشناسی: پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.

aso

ئاژاوەگێڕێک لە بەغدا دەستگیرکرا.

aso