20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

پارەی دیکە نێردرا, بەسەر ئەم کەسانەدا دابەش دەكرێت

دابەشكردنی پارە و چەكی گەنمی جووتیاران بەردەوامە و بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانییش ئاشكرای دەكات، تاوەكوو ئێستا 60 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران نێردراوە.

سایلۆی سلێمانی بڵاوی كردەوە، سبەی بەشێكی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو جووتییارانەی، كە گەنمیان رادەستی سایلۆ كردووە، تاوەكوو پسوولەی ژمارە 289 سبەی دووشەممە 8ی7ی2024 چەكی پارەكانیان دابەش دەكرێت.

ئەوەش هاتووە، كە دەبێت جووتیاران بۆ وەرگرتنی چەك و پارە سەردانی بەشی ژمێریاریی بەرێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی بكەن.

لەلایكی دیكەوە، وێرای ئەوەی ئەمڕۆ پشووی فەرمی بوو، بەڵام چەکی پارەی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر دابەش كرا و لە بانکی بەحرکە پارەكە خەرج كرا.

بۆ هەر یەك تۆن گەنم بڕی 850 هەزار دینار دەدرێت و حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێ.

نەوزاد شێخ کامیل، ئاشكراشی كرد، لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان وەرگرتنی گەنم و دابەشكردنی چەكی پارەی گەنم بەردەوامە.

ئەمانەش هەن

ئەردۆغان: ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌چینه‌ ناو ئیسرائیله‌وه‌

mahir

نێچيرڤان بارزانى پەیامێکی بۆ يادى ئه‌نفالى بارزانيیان بڵاو کردەوە.

aso

بەهۆی نەبوونی كارەبا، له‌ باشووری عێراق خۆپێشاندان به‌ڕێوه‌چوو.

aso