نیسان 20, 2025
rasr.press

دەست بەسەر بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەردا گیرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، لە پارێزگای بەسرە، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەری ‘کاپتاگۆن’دا گرتووە، کە بەشێوەیەکی نامۆ شاردرابووەوە.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە بە مێدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاندووە، “لە ناوچەی کێڵگەکانی ئەلنەجمی لە سەفوان دەست بەسەر 60 کیلۆ حەبی کاپتاگۆندا گیراوە، کە بەشێوەیەکی نامۆ وەک پارچە قوماشێکی نەخشێنراو دانرابوو”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، “هێزێکی ئەمنی تۆمەتبارەکەی دەستگیر کردووە”، هەروەها “تۆمەتبار بەشێک لە کەرەستەکانی سووتاندووە”.

ئەمانەش هەن

سودانی بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد

mahir

وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت

mohammed

وردبینی لە لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دەکرێت.

aso