19.6 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

بارزانی و مەسعود پزیشکیان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکەیدا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له‌ مه‌سعود پزيشكيان كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان “ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستان و گه‌له‌كه‌ى دووپات كرده‌وه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ی له‌مێژينه‌ و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و، دراوسێيه‌تيى باش كه‌ ببێته‌ هۆكارى به‌ره‌وپێشچوونى هه‌ردوو گه‌ل و وڵات.”
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دڵنيايى ده‌ربڕى له‌وه‌ى ”سه‌ركردايه‌تيى سه‌رۆك پزيشكيان ده‌بێته‌ هۆى قووڵكردنه‌وه‌ى دۆستايه‌تيیی هه‌ردوولا و ‘وه‌ك له‌ دوا ديداردا له‌گه‌ڵ جه‌نابى رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، په‌رۆشيى هه‌رێمى كوردستانى نيشان دا بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له‌پێناو داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها بۆ ئاشتى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌دا.”
بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکەدا “مه‌سعود پزيشكيان، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، وێڕاى خۆشحاڵى، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايي نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ خواستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ و دێرينى گه‌لانى ئێران و كۆمارى ئيسلامى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد.”

ئەمانەش هەن

هه‌ردوو سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ڕه‌ئيسى، جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

Abduljabar Ali

دەست بەسەر بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەردا گیرا.

aso

لونا شبل راوێژکاری بەشار ئەسەد گیانی لەدەستدا.

aso