دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق کێشەی تێدەكەوێت، بەشێک لە وەزارەتەکان هێشتا مووچەی فەرمانبەرەکانیان دابەش نەکردووە.
بەشێک لە وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی خۆیان دابەش نەکردووە، ئەمەش نیگەرانیی مووچەخۆرانی بەدوای خۆیدا هێناوە و دەترسن لەوەی حکومەت پارەی پێویستی نەبێت بۆ دابەشکردنی.
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق حسێن موئنیس، ڕایگەیاند” “دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکان پەیوەندیی بە هەندێک ڕێکاری کارگێڕی وەزارەتی داراییەوە هەیە”.