19.6 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

وەڵامێكی توند لە ئەحمەد كانییەوە بۆ سەعدی پیرە

ئەندامێ كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەڵامی گوتەبێژی فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و پێی دەڵێت كە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان وەك هەمیشە زۆرینەی خەڵكی كوردستان دەنگ و متمانەیان بۆ پارتی دەبێت، چونكە ئەو دیزایینەی كە بۆ بەرژەوەندیی یەكێتی دانرابوو، هەڵوەشێندراوەتەوە و ئەو ساختەكارییەش كە یەكێتی لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو دەیكرد، ئەمجارە لێی قەبووڵ ناكرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتی لە دوایین لێدوانیدا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان جیاواز دەبێت! ئەم قسەیەشی وەك ئاماژەیەك بۆ سەركەوتنی حزبەكەی لە هەڵبژاردندا كردووە، لە كاتێكدا چاودێران جەخت لەوە دەكەنەوە كە یەكێتی چەندین باڵ و گرووپی لێ جیا بووەتەوە و حزبەكە كەوتووەتە ژێر دەستی ژمارەیەك هەرزەی سیاسی و سەربازییەوە و هیچ ئومێدێكی سەركەوتنی تێدا نابیندرێت.

لە بەرامبەر قسەكانی سەعدی پیرەدا، ئەحمەد كانی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی رایگەیاند: ”ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی كوردستان وەك هەمیشە زۆرینەی خەڵكی كوردستان دەنگ و متمانەیان بۆ پارتی دەبێت، چونکە ئەو دیزاینەی بۆ حزبەکەی سەعدی ئەحمەد پیرە دانرابوو، هەڵوەشێندراوەتەوە و پارتی نه‌یهێشت سه‌ر بگرێت، هەروەها پارتی نەیهێشت ئەوەی كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2018 بۆ بەرژەوەندیی یەكێتی كرا، دووبارە بكرێتەوە و ئەمجارە لەجیاتی تەزویركردنی دەنگی خەڵكی حەویجە و سلێمانی و ناوچەكانی تر، بێن دەنگی خەڵكی ناوچەكانی دیكەی كوردستانیش ساختە بكەن.“

ئەوەشی دووپات كردەوە: ”لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراقدا، بە هەموو پێوەرەكان، نزیكەی 118 هه‌زار ده‌نگ له ‌شاری سلێمانی بۆ شەش بەربژێری یەكێتی ساختە كران و برانە په‌رله‌مانی عێراق، ئەمەش له ‌ڕێگەی سیسته‌می هاك و دیزاینی پێشوەختەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ كرا، بەڵام ئه‌مجاره‌ پارتی چاوكراوەتر بوو، هەر زوو دیزایینەكەی هەڵوەشاندەوە و لە هەر شوێنێكیش ساختەكاری بكرێت، بە دڵنیاییەوە قەبووڵ ناكرێت.“

هەر لە لێدوانەكەیدا ، ئەحمەد كانی گوتیشی: ”پارتی وەك هەمیشە یەكەمی هەڵبژاردنە. ئەو حزبانەشی كە گرووپ و باڵیان لێ جیا بووەتەوە، دەبێ بترسن، چونكە دەنگی فەوتاو بە بڵاوكردنەوەی هێز و چاوسووركردنەوە و هەڕەشەكردن لە ئەندامانی حزبەكەی خۆت و ئەوانەی لێت جیا بوونەتەوە، ناگەڕێتەوە.“

ئەمانەش هەن

وادەکە دیاریکرا، ھێزە ئەمنییەکان دوو مووچە لە دوای یەک وەردەگرن

mohammed

مەسرور بارزانی “ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك، ناحه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و ئازادییه‌ن

Abduljabar Ali

هێرشێك دەكەینە سەر ئیسرائیل كە بۆ ئەوان سوپڕایزە

mahir