19.6 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لە بەرژەوەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە.

سکاڵاکە لەلایەن سروە عەبدولواحید، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق تۆمارکرا بوو و داوای هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیارەکانی کردبوو ئەگەر لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکرێت.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، سکاڵاکەیان ڕەت کردووەتەوە، لەبەر ئەوەی “لە تایبەتمەندیی دادگاکە” نەبووە.

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی 20-10-2024، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی دوایین ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کارتی بایۆمەتریی دەنگدان کە تایبەتە بە دەنگدەرانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان؛ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە، 04-07-2024، لە کۆی 818 هەزار و 979 کارت لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و سلێمانی؛ 438 هەزار و 533ـیان وەرگیراونەتەوە کە دەکاتە نزیکە سەدا 53.5 و 380 هەزار و 464ـیشیان وەرنەگیراونەتەوە کە دەکاتە نزیکەی سەدا 46.5.

دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

1. هەولێر: 32 کورسی

2. سلێمانی: 36 کورسی

3. دهۆک: 24 کورسی

4. هەڵەبجە: سێ کورسی

(کۆی گشتی: 95 کورسی)

دابەشکاریی ژمارەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

1. هەولێر: دوو کورسی

2. سلێمانی: دوو کورسی

3. دهۆک: یەک کورسی

4. هەڵەبجە: سفر کورسی

(کۆی گشتی: 5 کورسی)

ئەمانەش هەن

سروە ڕەسول: خەریکی ئامادەکردنی پلانێکین بۆ پرسی ئاوارەکان

Abduljabar Ali

پەیامێکی گرنگ لە مەسروور بارزانییەوە

mohammed

هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەیشت

mohammed