20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

کاتی ناردنی مووچەی مانگی 7 راگەیەنرا

 

جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی بە لێژنەی دارایی وتووە، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوو مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن، دەشڵێت، وردبینیکردنی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوامە.

ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە. لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی، بەڕێز تەیف سامی وتی، وردبینیکردن لە لیستی فەرمانبەرانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان تەواو بووە، لەم دوو رۆژەدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی تەمموزیان دەکرێت”.

وتیشی ، “تەنیا مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەمێنێتەوە کە چاوەڕوانین وردبینیکردنیان تەواو ببێت و لیستەکەیان لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە پێبگات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینیکردنی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی دوای تەواوبوونی بۆ وەزارەتی دارایی پێگەیشووە و وەزیری دارایی گوتوویەتی لیستەکەیان پێگەیشتووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی ئابی 2024، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ژمارەیەک پرس میوانداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی کرد.

ئەگەرچی ماوەیەکی زۆرە لیستی مووچەی مانگی 7 بۆ بەغدا نێردراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی ئەو مانگەیان وەرنەگرتووە.

ئەمانەش هەن

جێگری سەرۆککۆماری ئێران دەستی لەکارکێشایەوە

mahir

سماقی ئاكرێ خواستی زورى له‌سه‌ره‌ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش.

aso

لقی 23ی قەرەچووغی پارتی بانگەشەكانی عەلی حەمە ساڵح بەدرۆ دەخاتەوە

mahir