21.5 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

لە بەردەڕەش: کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی کۆتایی ژیانی ژنێک

لە بەردەڕەش “بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە” مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ پووری خۆی کوشت. 
رۆژی پێنجشەممە، 15ـی ئابی 2024، عەمید سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش رایگەیاند: “کاژێر 5:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ بە ناوی (ع. م.) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پوورەکەی کوشتووە.”
ئەو ژنەی کوژراوە ناوی (س. ع.)ـە و تەمەنی 35 ساڵە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش دەڵێت، لەدوای رووداوەکە تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و پەڕەی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
هاوکات، دەشڵێت، دادوەر بە مادەی 406ـی سزادانی عێراقی فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ بکوژەکە دەرکرد و “لە ماوەیەکی کورتدا بکوژەکە دەستبەسەر کرا.”

 

ئەمانەش هەن

لیستی مووچە ڕادەستی بەغدا کرا

mahir

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی هەڵبژاردن

mohammed

ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

aso