20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

لڕاگه‌یه‌ندراوێك له دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران.

ده‌روازه‌ی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگه‌یاند، ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هاتوچوی گەشتیاری بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئیران وەکو جاران ئاسایی بوه‌تەوە.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بڵاویكرده‌وه‌، ئاگاداری  هەموو گەشتیاران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئێران دەکەینەوە ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی هەرێمی کوردستان یان کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن هاتووچۆی گەشتیاری  بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئیران وەکو جاران ئاسایی بوه‌تەوە.

10ی ئەم مانگە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگه‌یاند، به‌هۆی هاتنی هه‌زاران زیاره‌تكار له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ چلەی ئیمام حوسێن له‌ عێراق، بڕیاردرا هاتووچۆ بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاسی گەشتیاری بۆ  شاره‌كانی كوردستانی ئێران و شاره‌كانی دیكه‌  بۆ ماوەی 15 رۆژ ڕابگیرێت.

ئەمانەش هەن

پارەی گەنمی جووتیارانى هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

aso

شەپۆلێکی گەرما دەگاتە سەر زەوی هۆکارەکەی پەیوەندی بە تەقینەوەی خۆرەوە هەیە

Abduljabar Ali

جەخت لە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی قوربانییکردن دەکرێت.

aso