19.6 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

پەیامی سەرۆک بارزانی به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ئه‌یلوول.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییدا هاتووه‌، بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان،
شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر گەورەترین شۆڕشی سەرتاسەری و سیاسی و چەكداریی جەماوەری كوردستان بوو بۆ بەرگریكردن و چەسپاندنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان. شۆڕشی ئەیلوول ئیرادە و بڕوابەخۆبوونی بۆ مرۆڤی كورد گەڕاندەوە و بوو بە بنەمایەكی بەهێزی سیاسی و ڕێكخراوەیی و جەماوەری بۆ بەردەوامیی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان لەدژی ستەم و داگیركاری.

سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت، شۆڕشی ئەیلوول بە داستان و نەبەردییەكانییەوە و بە خۆڕاگریی سەركردایەتی و پێشمەرگە و جەماوەرەوە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستانی چەندین هەنگاو بەرەو پێشەوە برد و بووە ئیلهامبەخشی خەبات و تێكۆشان بۆ قۆناغەكانی تری خەباتی گەلی كوردستان.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه‌، لە شەست و سێیەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و هەموو شەهیدانی كوردستان دەنێرین. هەروەها پێزانینم بۆ فیداكاری و ماندوونەناسیی هەموو ئەو پێشمەرگە و خەباتگێڕ و قارەمانانە هەیە كە شوێن پەنجەیان لەو شانازییە نیشتیمانییەدا دیارە. ئەو قارەمانانە مێژوویان بۆ گەلەكەیان تۆمار كردووە و ژیان و خەباتی هەركامەیان وانەی خەبات و خۆڕاگرییە.

ئەمانەش هەن

پەیامێکی گرنگ لە سەرۆک وەزیرانەوە

mohammed

نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ به‌غدا .

Abduljabar Ali

ئەمڕۆ تەرمی كۆچبەرە خنكاوەكانی ئیتاڵیا دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان.

aso