لە سنووری گوندی قۆری چای لە قەزای دووز خورماتوو، بۆمێکی چێنراوی پاشماوەی داعش لە ناوچەکە، بە پێشمەرگەیەکی لیوای 20 تەقیوەتەوە و برینداربووە.
لیوای 20، لیوایەکی هاوبەشە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق، نزیکەی ساڵیکە لە بەشێکی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە جێگیرکراون، ئهركیان پاراستنی ئەو ناوچانەیە و ڕێگریكردنه له داعش بۆ بهكارهێنانی ئهو ناوچانه وهک مۆڵگه.
محەممەد عەلی، گوتەبێژی پۆلیسی خوورماتوو ڕایگەیاند، “ئەو پێشمەرگەی بریندار بووە، بە ڕەگەز کوردە و قاچێکی بەرکەوتووە و برینەکەی سەخت نییە.”
بریندارەکە گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی کەرکووک و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.