20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەنجامدا

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی، بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە و پێی راگەیاندووە: “پێویستە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.”
 
جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی وزە، رایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی زۆر باشم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەبوو.”
پایت ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی گوتووە، زۆر سوپاسگوزاربووە بە میواندۆستییە گەرمەکەی هەولێر و سەرسامبووە بەوەی کە لە هەرێمی کوردستان لە رووی وەبەرهێنانی وزە دەکرێت.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی وزە، هەولێر بە ویلایەتی ئۆکڵاهۆما دەچوونێت و دەڵێت: ”کە لە هەولێر بوومە گوتم، هەولێر وەک ئۆکڵاهۆمایەکی بچووکە و ئەمەش ڤیژنی ئێمەیە.”
ئۆکڵاهۆما، ویلایەتێکی ئەمریکایە و بەرهەمهێنەرێکی گەورەی نەوت و گازی سروشتییە لە ئەمریکا.
سەبارەت بە پرسی نەوتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، ”ئەمریکا سەبارەت بەم پرسە روون بووە، بڕوایان بەوەیە، بۆڕی نەوتی عێراق – تورکیا [هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان] پێویستە دەستپێبکاتەوە.”
جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی وزە زیاتر گووتی، باسی چەندین پرسی دیکەی کرد کە پەیوەندیدارن بە نەوتی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی سەربەخۆیی وزەی عێراق و دوورکەوتنە لە ئێران، پرسی لێخۆشبوونەکانی ئەمریکا بۆ عێراق تاوەکو گاز لە ئێران بکڕێت.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، شاندێکی وەزارەتی نەوەتی عێراق بەسەرۆکایەتیی حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و بەبەشداریی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری هیوستنیان کرد، لە یەکەمین رۆژی کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی وزە کۆبوونەوە.
دواتریش شاندەکەی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمریکی و رۆژئاوایی کۆبوونەوە تاوەکو هانیان بدەن بچن لە عێراق وەبەرهێنان لە کەرتی گاز و نەوت بکەن.
سەرچاوە/روداو

ئەمانەش هەن

رێژەی دەنگدەران لە هەرچوار پارێزگای هەرێمی كوردستان بڵاو دەكرێنەوە

mohammed

ئەڵمانیا : ئەو پەنابەرانى کە مافی مانەوەیان ڕەت کراوەتەوە، دەنێرێتەوە وڵاتەکانی خۆیان.

aso

مەسرور بارزانی بۆ بەدواداچوون لە ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر گەیشتە شوێنی رووداوەکە.

Abduljabar Ali