10 C
Chicago
تشرینی دووه‌م 16, 2024
rasr.press

لاجان موحەممەد قەوماندی


خانمە بەربژێرێكی دەرنەچووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وازهێنانی خۆی لە حزبەكەی رادەگەیەنێت و ئاشكرای دەكات كە لە لایەن سەركردایەتیی هەولێری یەكێتییەوە، پاڵپشتیی كەسانێك كراوە تا ببن بە پەرلەمانتار كە ئەو كەسانە جنێودەر و منداڵی كۆنە بەعسییەكانن.

لاجان محەمەد عوسمان، بەربژێری یەكێتی لە هەولێر، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، سوپاسی ئەو كەسانەی كردووە كە دەنگیان پێداوە و داوای لێبووردنیشی لێ كردوون بەهۆی ئەوەی ”نەمتوانی دەنگەکانتان بپارێزم.“

نیگەرانیی خۆیشی لەوە دەربڕیوە بەهۆی ئەوەی ”متمانەمان بە کەسانى ناشیاستە کرد.“ هەروەك باسی لەوەش كردووە كە ئەو كچی یەكێكە لە دامەزرێنەرانی یەكێتی و بەبێ پاڵپشتیی حزبەكەی، لە ڕووى ئەکادیمییەوە خۆی پێگەیاندووە، بەڵام“ سەرکردایەتیی حزبەكە لە هەولێر، لەسەر حیساب و دژایەتیکردنى ئێمە، پاڵپشتیی ئەو بێ ئەسڵ و فەسڵانە دەکەن كە منداڵ و نەوە و پەروەردەى دەستى ئەو کەسانەن کەوا لە زیندانەکانی بەعسدا، باوکمیان لە کارەبا دەدا و گوێچکەکانییان دەبڕی و نینۆکیان دەردەهێنا.“

ئەو خانمە بەربژێرە دەرنەچووەی یەكێتی جەختی كردۆتەوە كە لە لایەن ”منداڵى هاوخەباتانى باوکم، بە دەنگی ئێمەمانان و بە پاڵپشتیی ماددی و مەعنەویی بەرپرسانی هەمان ئەو حزبەی کەوا باوکم تەواوى تەمەنى خۆى پێبەخشیوە، ئەو کەسانە دەرچوێندراون کە جنێودەر و منداڵى کۆنە بەعسین.“

لاجان محەمەد عوسمان بێهیوایی خۆی لەوە دەربڕیوە كە ئەو كەسانەی یەكێتی ناردوونی بۆ پەرلەمان، بتوانن یاسای گونجاو دابنێن و دەڵێت: ”چاوەڕوانی ئەوە نەبن خەڵکی نەخوێندەوار یاساتان بۆ دابنێن. ئەو پەرلەمانە پیرۆزی جنێوفرۆش و منداڵە جاش و بەعسییەکان و جاهیل و بێ ماریفەتەکان بێت.“ ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو كاندیدانەی یەكێتی كە بە پشتیوانیی سەركردایەتیی حزبەكەیان دەرچوون و كەسانێكی لەو جۆرەن كە خانمە بەربژێرە دەرنەچووەكەی یەكێتی باسیان دەكات.

لە كۆتاییشدا بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە یەكێتی راگەیاندووە و نووسیویەتی: ”من لێرەوە وەکوو کەسێکی ئەکادیمی، کاری ئەکادیمی و پەروەردەیی خۆم دەکەم و ژیانی ئاسایی خۆم دوور لە ناپاکەکان دەست پێدەكەم کە یاری بە هەست و شعوور و دەنگەکانمانەوە دەکەن.“

ئەمانەش هەن

زانیاری نوێ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا

mohammed

ئەوەی فەرمانبەران دەیانویست، مەسرور بڕیاری لێدا

mahir

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

Abduljabar Ali