10.9 C
Chicago
تشرینی دووه‌م 15, 2024
rasr.press

بەم ھەواڵە ئێران کەمێک دڵ و دەروونی ئارام دەبێتەوە و دەحەسێتەوە

ئێستا ئیسرائیل جیا لەوەی تەواوی پلانەكانی بە وردی لە كەرتی غەزە و لبنان و سووریا جێبەجێ دەكات، شەڕێكی سەختی دەروونی لەگەڵ ئێران و میلیشیاكانی لە ناوچەكە دەكات، رۆژانە راپۆرتەكان باسی نزیكبوونەوەی هێرشەكەی بۆ سەر ئێران دەكەن، لەولاشەوە راپۆرتی تر باسی ئەوە دەكەن رەنگە هێرشەكەی دوا بخات، دوێنێ میدیاكانی ئیسرائیل باسی زۆر نزیكبوونەوەی وادەی هێرشەكەیان كرد، ئەمڕۆ رۆژنامەیەكی بەریتانی رای گەیاند كە ئیسرائیل هێرشەكەی دواخستووە.

رۆژنامەی “تایمز”ی بەریتانی لە سەرچاوەیەكی هەواڵگری ئەو وڵاتەی گواستەوە كە ئیسرائیل ناچار بووە بۆ گۆڕینی پلانەكەی و پەرەپێدانی زیاتری بۆ هێرشكردنە سەر ئێران، واتە هێرشەكەی بۆ ماوەیەك دواخستووە، ئەو پلانێكی تری بەدەستەوەیە و پێویستی بە ئامادەسازیی زیاتر هەیە، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو چەند بەڵگەنامەیەكی نهێنیی سەربازی لە پنتاگۆن سەبارەت بە هێرشەكەی ئیسرائیل دزیان كرد.

بەپێی رۆژنامەكە ئیسرائیل لەوە دەترسێت بەهۆی ئەو زانیارییانەی دزەیان كردووە، ئێران پێشبینیی شێوازی هێرشەكە بكات، بۆیە پەنای بردووەتە بەر دانانی پلانێكی تر، ئەوەش پێویستیی بە ئامادەسازیی زیاتر هەیە بەر لە جێبەجێكردنی، بۆیە بەپێی سەرچاوەكە هێرشەكەی ئیسرائیل هەر دەكرێت، بەڵام كاتی زیاتری پێویستە. 

هەفتەی رابردوو چەند بەڵگەنامەیەكی ئاژانسی هەواڵگریی ئەمەریكا و ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە دزیان پێ كرا، باسی ئەوەیان دەكرد كە ئیسرائیل لە ئامادەكردن و جووڵاندنەوەی یەكە سەربازییەكانی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بە یارمەتی هەریەك لە ئەمەریكا و بەریتانیا و كەنەدا و نیوزلەندا و ئوسترالیا بەردەوامە، ئەو بەڵگەنامانە شەمووی رابردوو لە تەلەگرام بڵاو بوونەوە، دواتر هەریەك لە تۆڕەكانی هەواڵی “سی ئێن ئێن” و “ئاكسیۆس”ی ئەمەریكی باسیان كرد.

ئەمانەش هەن

ژمارەیەک کۆمپانیای فڕۆکەوانی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە.

aso

ئەمەریکا بنکە سەربازییەکانی خستە ئامادەباشییەوە

aso

هۆكاری مرداربوونه‌وه‌ی نه‌وره‌سه‌كانی دووكان راگه‌یه‌ندرا

Abduljabar Ali