پەرلەمانی عێراق کۆدببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێکی نوێ، گفتوگۆی چڕ لەنێوان لایەنە سوننەكان هەیە و شیعەكانیش كۆتا دەرفەتیان بە سوننەكان داوە، بۆ ئەوەی تاکوو پێش کۆبوونەوە خۆیان یەکلایی بکەنەوە.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه‌ش، بڕگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دیاریكردنی جێگرتنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌بێت كه نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كۆتایی به ئه‌ندامێتیه‌كه‌ی له په‌رله‌مان هێندرا.
هه‌ر یه‌ك له مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساویی، كاندیدن بۆ سەرۆکی پەرلەمان، هەرچەندە هیچیان لەلایەن سوننەكانەوە پشتگیریی ناکرێن و گرەو لەسەر دەنگی پەرلەمانتاران دەكەن، بەڵام چاوەڕوان ناكرێ كۆبوونەوە بەئاسانی تێپەڕێت. لەگەڵ ئەوەش دا، مەحموود مەشهەدانی، كە كاندیدە، لەلایەن محەمەد حەلبووسی و نووریی مالیكی پاڵپشتی دەكرێ.
لای خۆیەوە موسەننا سامەرایی سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم، رایگه‌یاند، لایەنە شیعەكان دەستیان لە لاوازكردنی سوننەكان هەیە، بۆ ئەوەی ئەو پێگەیە بکەوێتە ژێر دەستی خۆیان. ئەمەش لە کاتێکدایە لە ڕۆژی 14ی تشرینی دووه‌می2023 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەرکرد.
دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وەک سەرۆکی پەرلەمان بە وەکالەت پۆستەکە بەڕێوە دەبات تا کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ.