10.9 C
Chicago
تشرینی دووه‌م 15, 2024
rasr.press

جارێکی تر لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێتەوە


تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی مانگی 10 چارەسەر دەکرێن و بڕیارە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا بە کاغەز و ئەلیکترۆنی ڕەوانەی بەغدا بکرێتەوە.


هەفتەى ڕابردوو شاندێکى تەکنیکى و ژمێرکارى  وەزارەتی دارایی و ئابووری سەردانى بەغدادیان کرد، پێش خۆیان لیستى مووچەی مانگی 10 یان ڕەوانەى بەغدا کردبوو، بەڵام بەهۆى تێبینى لەسەر لیستەکە، لەلایەن وەزارەتى دارایی عێراقەوە نێردرایەوە هەرێمى کوردستان.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریی هەرێم ڕايگەیاند، هەفتەیەکە سەرقاڵى چارەسەرکردنى  تێبینییەکانن، بڕیارە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا جارێکی دیکە لیستی مووچە بە ئەلیکترۆنى و کاغەز بۆ بەغدا بنێرنەوە.

تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی لیستی مووچە بریتیبوون لە:

ئامادەنییە تەمویلى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان بدات کە زیاتر لە 50 ملیار دینارە، عێراق دەڵێت پێویستە هەرێمى کوردستان لە داهاتى نانەوتی بیدات.

جیاکردنەوەى ناوى ئەو مووچەخۆرانەی بایۆمەتری و یو پی ئێنیان تەواو نەبووە. ئاڤا زانیویەتی تاوەکو ئێستا 93 هەزار مووچەخۆر ماون بایۆمەتری بکەن، دوو هەزار و 200 مووچەخۆری مەدەنی و 90 هەزار و 80 مووچەخۆری سەربازی.

ئەمانەش هەن

وەزیری بەرگری ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی ئێران دەکات

Abduljabar Ali

ھەواڵێکی خۆش لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

mahir

کۆمیسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمان بڕیاری دا

mohammed