یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی ڕاپەرین دەستی لەكار كێشایەوە دژی دامەزرانی ٣٩٥ مامۆستای وانەبێژ، یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆ ڕاپهرین ڕایدهگهێنێـت: ئەوانەی بە مامۆستای وانەبێژ دامەزراون لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلێژ و سەرۆک بەشەکان ناوەکانیان بەرز کراوەتەوە، خێزان و خوشک و برا و کەسوکاری خۆیان بوون و هیچ ڕۆژێک وانەبێژ نەبوون.