سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای رایدەگەیەنێت، له ساڵی 2007ـەوە پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غازیان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر له سه‌ر ره‌فه‌كانی په‌رله‌مان ماوه‌ته‌وه.
نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی و كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تایبه‌ت نه‌وت و غاز و مووچه رایگه‌یاند: به داڕشتنی یاسای نه‌وت و گاز كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت ئه‌وا كێشه‌ی نه‌وت و مووچه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ناكرێت و كۆتایی نایه‌ت.
مالیكی ده‌شڵێت: له ساڵی 2007ـەوە پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غازیان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر له سه‌ر ره‌فه‌كانی په‌رله‌مان ماوه‌ته‌وه.
خاوەندرایەتی سەرچاوە نەوتییەکان و دۆسیەی بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان، لە خاڵە سەرەکییەکانی یاسای نەوت و غازی فیدراڵین و کە زۆرترین گفتوگۆشی لەبارەوە کراوە لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق.
هاوکات بە چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەو یاسایەش، کاریگەری لەسەر سەرجەم چالاکییە نەوتییەکان لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت، بەهۆی ئەوەی هەموو چالاکییەکانی پەیوەندیدار بە گەڕان، گەشەپێدان، بەرهەمهێنان، جیاکردنەوەی پێکهاتەکان و پرۆسەی کۆکردنەوە، هەڵگرتن، گواستنەوە و فرۆشتنی نەوت بەگوێرەی ناوەڕۆکی ئەو یاسایە جێبەجێ دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، لەو یاسایەدا رەچاوی سەرجەم رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان دەکرێت، هەروەها هەموو ئەو رێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە دوو قۆڵی یان زیاتر ئەنجامیداوە، رەچاو دەکرێت، دوای پەسەندکردنیان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە.
ئەوەی هەرێمی کوردستانیش جەختی لەسەر دەکاتەوە لەو یاسایەدا، داڕشتنەوەیەتی لەسەر بنەمای دەستوور و مافە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان کە رێگە دەدات بە مامەڵکردن و سەرپەرشتیکردنی دۆسیەی نەوت و غاز هەروەکو ئەوەی لە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستاندا هاتووە.
ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە پرسی نەوت بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە و چەندین جار گەیشتوون بە رێککەوتن، بەڵام هیچ کات رێککەوتنەکان وەک خۆی جێبەجێنەکراون.
لەدوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، حکومەت هەنگاوی بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان نا، ئەمەش لە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا بە تەواوی رەنگیدایەوە، کاتێک مەسرور بارزانی لە گوتاری دەستبەکاربوونیدا جەختی لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکان بەگوێرەی دەستوور لەگەڵ بەغدا کردەوە.