وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ئهمڕۆ یهكشهممه لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانی وەرگرتنی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 رادەگەیەنرێت.
ئاماژه بهوهش كراوه، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان لە رێککەوتی 10 تشرینی دووەم، دەستدەکرێت بە پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەکەم لە زانکۆکان.
پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکان راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵی نوێی خوێندن.