20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

ئیسماعیل هەنیە لە هێرشێکدا کوژرا.

بزووتنەوەی حەماس کوژرانی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەكەیان، ئیسماعیل ھەنییەی لە ھێرشێکی ئیسرائیلدا لە تاران ڕاگەیاند.

بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: “لە ئاکامی ھێرشێکی زایۆنیدا، ئیسماعیل ھەنییە لە شوێنی مانەوەی خۆی لە تاران کوژراوە”.

ھەروەھا تەلەڤيزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە کە ئیسماعیل ھەنییە لە تاران کوژراوە و ئاماژەی بەوەشداوە کە لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە و بەو زووانەش ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ڕادەگەیاندرێت.

تا ئێستا ئیسرائیل، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
دوێنێ سێشەممە ئیسماعیل ھەنییە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرکۆماری نوێی ئێران، مەسعود پزیشکیان لە تاران بوو.

ھەر دوێنێ ئیسماعیل ھەنییە لە تاران لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان کۆبوویەوە کە لە میانیدا پێشھاتە سیاسی و مەیدانییەکانی شەڕی ئیسرائیلیان بۆسەر کەرتی غەززە تاوتوێ کرد.

لە ساڵی 2021دا، ئیسماعیل ھەنییە بۆ جاری دووەم وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ھەڵبژێردرا کە ماوەکەی لە ساڵی 2025 کۆتایی پێ دەھات.

ئەمانەش هەن

برای وەزیری پێشووی بەرگری عێراقیان کوشت

mahir

ئەمریکا بە هەڵە 239 ملیۆن دۆلار بۆ تاڵیبان دەنێرێت.

aso

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

mohammed