کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەڵێت، وڵاتەکەیان پێشوازی لە دیاریکردنی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا دەڵێ “ئەڵمانیا داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات هەڵبژاردنێکی گشتگیر، ئازاد و دادپەروەرانەی پەرلەمانی کوردستان مسۆگەر بکەن”.