10.9 C
Chicago
تشرینی دووه‌م 15, 2024
rasr.press

بافڵ و قوباد بەرپرسیار دەبن لە دواکەوتنی مووچەی ئەو کەسانەی خۆیان لە (هەژماری من) تۆمار ناکەن

ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە توندی وەڵامی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و پێی دەڵێ بۆت نییە بە ناوی خەڵكەوە قسە بكەیت لە كاتێكدا خەڵك پارتی هەڵبژاردووە.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، لە چوارچێوەی ئەو قسە سواوانەی ماوەیەكە دووبارەی دەكاتەوە، ئەوەی لەبیر خۆی بردۆتەوە كە دەنگەكانی حزبەكەی كەمترە لە نیوەی دەنگەكانی پارتی و بە ناوی خەڵكی كوردستانەوە قسەی كردووە.

لە بەرامبەردا ڤیان سلێمان، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی رايگەیاند، بافڵ لێی تێک چووە، لە كاتێكدا دەبێ بزانێت کە دۆڕاندوویەتی.

ڕوونیشی كردەوە: ”بافڵ مافی ئەوەی نییە بە ناوی خەڵكەوە قسە بکات، چونكە خەڵك پارتی هەڵبژاردووە، تەنانەت لەو زۆنەی ئەوان ناویان ناوە زۆنی سەوز، تەنیا یەك لەسەر سێی خەڵكی دەڤەرەكە دەنگیان پێداوە كە ئەوانیش خوا دەزانێ لەژێر چ فشارێك دەنگیان پێداوە؟“

هەروەك باسی لەوەش كرد كە خەڵك دژی مادەی هۆشبەر و تیرۆرکردنی هاووڵاتیان و قاچاقچێتی و هاوپەیمانی مافیاكان دەنگیان داوە.

ڤیان سلێمان جەختی لەوەكردەوە: ”بافڵ کەسێکی حزبیی خۆسەپێنە، ڕێگریی لە بڕیارەکانی حکوومەت دەکات و سەرانە لە خەڵک و بازرگانەکان وەردەگرێت و میلیشیا و چەتەی دروست کردووە، پێویستە سنووری بۆ دابندرێت. چونكە بێدەنگی بەرامبەر بە زماندرێژییەکانی ئەم مافیایە قەبووڵ ناکرێت، بۆیە دەبێ باجی زیادەڕۆییەکانی و ئەو کارە نایاساییانەی خۆی بدات.“

لە كۆتاییشدا هۆشداری بە سەرانی یەكێتی دا و گوتی: ”بافڵ و قوباد بەرپرسیار دەبن لە دواکەوتنی مووچەی ئەو کەسانەی خۆیان لە (هەژماری من) تۆمار ناکەن، لە كاتێكدا ئێمە دەزانین كە ئەوان مەبەستیان بەس ئەوەیە پارەی مووچەخۆران بدزن و وەلائی خەڵک بۆ یەكێتی بە فشاری مووچە دروست بکەن.“

ئەمانەش هەن

پەیامی سەرۆک بارزانی به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ئه‌یلوول.

aso

مووچەخۆران لەبارەی وەرگرتنی مووچەکانیانەوە ئاگادار دەکرێنەوە

mohammed

لونا شبل راوێژکاری بەشار ئەسەد گیانی لەدەستدا.

aso