20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانی هەژاند

تەلەفزیۆنی فەرميی ئێران بڵاوی كردەوە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی پێنج پلەی رێختەر لە شاری “ئاستارا”ی داوە كە دەكەوێتە سنووری پارێزگای ئەردەبیل لە باكوری رۆژئاوای ئێران.

ئەمڕۆ شەموو 11ی ئایاری 2024، تەلەفزیۆنی فەرميی ئێران لە زاری بەرپرسی مانگی سووری “ئەردەبیل” بڵاوی كردووەتەوە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی پێنج پلە شاری ئەستارای هەژاندووە و 14 تیميان رەوانەی ناوچە زیانلێككەوتووەكان كردووە لەسەر سنووری ئەستارا و كۆماری ئازەربایجان.

بەرپرسەكەی مانگی سوور ئاماژەی داوە، بوومەلەرزەكە لە قووڵی 26 كیلۆمەترەوە و رووی داوە، لای خۆشیەوە محەمەد رەزا شەهابزادە پارێزگاری شاری “ئاستارا” بە ئاژانسی هەواڵی “میهر”ی ئێرانيی راگەیاندووە، تا ئێستە هیچ زیانێكی بوومەلەرزەكە نازانرێ و رانەگەیەنراوە، تیمی هەڵسەنگاندن رەوانەی ناوچەكە كراوە و تەواوی هێزەكانی رزگاركردن و ئەندامانی كارگێڕیی قەیرانەكان رەوانەی ناوچەی روودانی بوومەلەرزەكە كراون.

جێگەی ئاماژەیە، شاری ئاستارا دەكەوێتە دووری 85 كیلۆمەتری پارێزگای ئەردەبیل لە باكوری ئێران و بە ناوچەیەكی گەشتیاریی وڵاتەكە هەژمار دەكرێت.

ئەمانەش هەن

ئەوەی پەکەکە نەوێرا دژی تورکیا بیکات، دژی پێشمەرگە ئەنجامیدا

mahir

ئاسایشی ھەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

mahir

کەشناسی هۆشداری دا لە ئەگەری بارینی بارانی بەخوڕ

Abduljabar Ali