19.6 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێ بۆ هاوبەشانی ئاو دەردەكات

كرێی بەستنی پێوەری ئاو لە 45 هەزارەوە لە سەنتەری شارەكان بۆ 20 هەزار و لە قەزا و ناحیەكان بۆ 10 هەزار دینار لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت.

لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و چارەسەركردنی گرفتی پێوەری ئاو، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی لەسەر پێشنیارێكی دوو خاڵی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەدات كە بەهۆیەوە كرێی بەستنی پێوەری ئاو لە 45 هەزار دینارەوە لە سەنتەری شارەكان بۆ 20 هەزار و لە قەزا و ناحیەكانیش بۆ 10 هەزار دینار لێخۆشبوونی تێدا دەكرێت و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێت: ئەو بڕیارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەچاوكردنی دۆخی داراییی هاووڵاتییانە.
بەگوێرەی خاڵی یەكەمی پێشنیارەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستانەوە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە. بڕیاری ژمارە 5980ی ساڵی 2022 سەبارەت بەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە كارا كرایەوە و لەمەودا بۆ بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارەكان بۆ هەر مانگێك تەنیا 20 هەزار دینار و لە قەزا و ناحیەكان تەنیا 10 هەزار دینار وەردەگیرێت كە پێشتر 45 هەزار دینار لە هاوبەشانی ئاو وەردەگیرا.
سەبارەت بە كەمكردنەوەی كرێی ئاو لە كەرتی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری و پیشەی بچووك و دوكاندار و كاسبكاران، بەپێی ئەو بڕیارە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەرفەتی تازە بەو شوێنانە دەدات تاوەكوو ئێستا پێوەریان نەبەستووە و دەتوانن لەم بڕیارەی نوێیەی حكوومەت سوودمەند بن بە بەستنی پێوەری ئاو.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەبارەت بە گرنگیی بڕیارەكە و كاریگەریی لەسەر باری داراییی هاووڵاتییان و ڕێكخستنەوە و چارەسەركردنی گرفتی بەستنی پێوەر، ڕایگەیاند: ئەو بڕیارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییانە. ساسان عەونی دەشڵێت: ئەو بڕیارە ڕاستەوخۆ پاڵپشتیی حكوومەتە بۆ هاووڵاتییان و دەبێتە هۆی بارسووكی و هۆكارێكی كاریگەر دەبێت بۆ ڕێكخستنەوە و چارەسەركردنی كێشەی پێوەری ئاو و دەستگرتن و پاراستنی سامانی ئاو لە بەفیڕۆدان و باشتركردنی پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان بەشێوەیەكی باشتر.

ئەمانەش هەن

یەکەم فەرهەنگی ئەستێرە ناسی بەچوار زمان بڵاو بوویەوە

mahir

سەرۆکی حکوومەت بەردی بناغەی سایلۆی هەڵەبجە دادەنێت.

aso

ئاڵۆزی لە کەرکووک: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵپەسێردرا

mohammed