20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

دروستکردنی بەنداو و پۆندەکان سامانی ماسییان بووژاندووەتەوە.

ڕێدیر سدقی، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی دهۆك، ڕایگەیاند : “دروستکردنی بەنداو و پۆندەکان، سامانی ماسییان زیاد کردووە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر پەنجەماسی دەخەینە ناو پۆندەکان”.
هەزاران هەلی کار لە ڕێگەی پرۆژەکانی ماسی ڕەخسێنراون، جگە لە پرۆژەکانیش، ڕاوکردنی ماسی، بووەتە سەرچاوەیەک بۆ بژێویی بەشێک لە هاووڵاتییان.
لە هەرێمی کوردستاندا، 413 پرۆژەی ماسی هەن، کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە؛ بەرهەمی ساڵانەیان 4 هەزار و 700 تۆن ماسییە، پێداویستیی ناوخۆیی بۆ بەرهەمی ماسی، ساڵانە زیاتر لە 80 هەزار تۆنە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، جگە لە دابینکردنی ژینگەیەکی لەباری ئاوی، کارئاسانییەکی تەواو بۆ پرۆژەکانی ماسی دەکات.
لەمساڵدا نزیکەی 80 هەزار پەنجەماسی، خراونەتە بەنداوەکانی چەمرگە و خنس.

ئەمانەش هەن

هەولێر و بەغدا رێککەوتن

mahir

فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكان چەواشەكاریی حزبێك ئاشكرا دەكات

mohammed

سەرۆکی حکومەت سەردانی بازاری قەیسەری هەولێری کرد

Abduljabar Ali