نیسان 20, 2025
rasr.press

زێلێنسکی لە بەرانبەر ترەمپ ئاڵای سپی هەڵ دەکات

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی ئامادەین لەژێر سەرکردایەتی ترەمپ کار بکەین، هەروەها هیچ کام لە ئێمە جەنگێکی بێکۆتاییمان ناوێت.

سەرۆکی ئۆکرانیا، ئاماژەی بەوە کرد، ئۆکرانیا ئامادەیە لە زووترین کاتدا بێتە سەر مێزی دانوستان بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتییەکی بەردەوام، هەروەها ئێمە ئامادەین بە خێرایی کاربکەین بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا.

جەختی لەوەش کردەوە، دەکرێت وەک قۆناغی یەکەمی ئاشتی نێوانمان، بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان دەست پێبکەین، پاشان دەمانەوێت زۆر بە خێرایی لە قۆناغەکانی داهاتوو لەگەڵ ئەمەریکا کار بکەین بۆ مەبەستی واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، باسی لەوە کرد، “ئێمە پێزانینێکی زۆرمان بۆ ئەمەریکا هەیە کە چەند بە پەرۆشەوە کاری کردووە بۆ یارمەتیدان و پاراستنی سەروەریی ئۆکرانیا، سوپاسی سەرۆک ترەمپ دەکەین.”

لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ، زێلێنسکی، گوتی: کۆبوونەوەکەمان لە کۆشکی سپی بەو ئاراستەیە نەڕۆیشت کە لەسەری ڕێککەوتبووین، جێگەی داخە ئەوەی کە ڕوویدا، بۆیە کاتی هاتووە شتەکان ڕاست بکەینەوە، پێمان خۆشە هاوکاری و پەیوەندییەکانی داهاتووی بنیادنەر بێت.

زێلێنسکی باسی ڕێککەوتنی کانزا دەگمەنەکانی لەگەڵ واشنتن کرد و جەختی لەوە کردەوە، ئۆکرانیا ئامادەیە لە هەر کاتێکدا بێت ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ واشنتن واژۆ بکات. گوتیشی: “ڕێککەوتنەکە وەک هەنگاوێک بەرەو ئاسایشی زیاتر و گەرەنتی ئاسایش بۆ وڵاتەکەمان دەبینین “.

ئەمانەش هەن

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕای گەیاند، تا كۆتایی مانگی تەمووزی ئەمساڵ، كار لەسەر گەڕاندنەوەی تەواوی ئاوارەكان دەكەن بۆ ناوچەكانی خۆیان.

Abduljabar Ali

به‌ درۆن هێرش كرایه‌ سه‌ر ئیسڕائیل

aso

هەرێمی کوردستان نیەتی جدی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان

Abduljabar Ali