20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

سەنتەری میتڕۆ: هەڵكوتانە سەر ناوەندی چاودێر لە سلێمانی هەنگاوێكی چەوتە

سەنتەری میتڕۆ كە بانگەشەی داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان دەكات، بە توندی هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی (ناوەندی چاودێر)ی سەر بە مەلا بەختیاری سەركۆنە كرد و بە هەنگاوێكی چەوتی یەكلاكردنەوەی جیاوازی وەسفی كرد.

سەنتەری میتڕۆ لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد: “شەوی رابردوو هێزێكی ئەمنیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەستی گرت بەسەر ئۆفیسی سەرەكیی تۆڕی ناوەندی چاودێر كە (ڕادیۆی مەدەنیەت، بنكە و سایتی گەلاوێژ، سایتی چاودێر، سایتی روانگە و رەخنە، پلاتفۆرمی دابڕان، پڕۆژەی پەیكەرسازی چاودێر و گەلەریی چاودێر) لە خۆ دەگرێت.”

سەنتەرەكە باسی لەوە كردووە كە “بە ئەركی خۆمانی دەزانین دژ بە هەموو هەوڵێكی دەمكوتكردن و داخستن و كۆتاییهێنان بە دەزگا مەدەنی و میدیایی و ڕۆشبیرییەكان بوەستینەوە، چونكە وەك پرەنسیپ بڕوامان بە مافی جیاوازبوون و سەروەری یاسا و دوورخستنەوەی هێزە لە ململانێ سیاسی و حیزبی.”

جەختیشی كردۆتەوە: “هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی سەرەكیی تۆڕی ناوەندی چاودێر لە شاری سلێمانی بە توندی ئیدانە دەكەین، كە كەسایەتیی دیاری ڕۆشنگەری و سیاسی مەلا بەختیار، سەرپەرشتییان دەكات، ئەم كردارەش كاریگەریی لەسەر ناوبانگی پایتەختی ڕۆشنبیری دەبێت و هەنگاوێكی چەوتی یەكلاكردنەوەی جیاوازیشە.”

ئەوەشی نەشاردۆتەوە كە ئەو دەزگایەی داخراوە، “سرووشتی چالاكیی حزبی تێپەڕاندووە، بوونەتە دیاردەیەكی فەرهەنگی و فیكریی دیاری هەرێمی كوردستان.”

باسی لەوەش كردووە كە “شۆكهێنەرە پایتەختی ڕۆشنبیری بكەوێتە دۆخێك، كە داخستنی دەزگایەكی ڕۆشنبیری مەدەنی بەزەبری هێزی سەربازی حزبێكی ئەندام لە Socialist International، ببێتە هەواڵ و مانشێتی سەرەكی كۆتایی هەفتە.”

ئەمانەش هەن

بارانی بە خوڕ لە هەولێر دەستیپێکرد

Abduljabar Ali

پەرلەمانتارێكی پارتی: پێش جەژن هێزە ئەمنییەكان دوو مووچە وەردەگرن

mahir

Abduljabar Ali