ئهمڕۆ پێنجشهممه 31ی10ی2024، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، بەشی پێشبینی بڵاویكردهوه، تا ڕۆژى شەممە، ڕێکەوتى 2-11-2024 کاتەکانى نیوەڕۆ ئاسمانى هەرێم بەردەوام نیمچە هەورى دەبێت، لە ئەنجامى هاتنى نزمە پاڵەپەستۆیەکى لاواز باران لەسەر هەندێ ناوچەى سنوورى باشوورى هەرێم بە تایبەت سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان دەبارێت، ڕێژەى بارانى پێشبینیکراو لە نێوان (1-3) ملم دەبێت لەو ناوچانە.
ئێوارەى ڕۆژى شەممە لە ئەنجامى یەکگرتنى دوو نزمە پاڵەپەستۆ، هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى باران، زۆرترین ڕێژەى بارانی پێشبینیکراو لە ماوەى ئەم شەپۆلە دەکەوێتە ڕۆژى یەک شەممە، لەگەڵ بارانەکەدا هەورە تریشقە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە.
سەبارەت بە پلەکانى گەرما بە(2-5) پلە نزم دەبنەوە، خێرایى با زیاد دەکات بۆ سەرووى 35 کم لە کاتژمێرێکدا، ڕۆژى دووشەممە کاریگەریى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنیتەوە، رۆژى سێ شەممە کۆتایى بە کاریگەرىی ئەم شەپۆلە دێت.