بەگوێرەی پێشبینییەكان لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا كەشوهەوای جیهان چەند پلەیەك بەرز دەبێتەوە و گەرم دەبێت بەهۆی تەقینەوەیەك كە پەڵەی خۆردا دروستبووە.
تەقینی پەڵەی خۆرەكە گەردەلوولێكی موگناتیسی دروستكردووە و ئێستا گەیشتۆتە نزیكترین خاڵ لە گۆی زەوی، پێشبینیش دەكرێ لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا شەپۆڵەكە بەتەواوی بگاتە شار و ناوچەكان.
كاریگەری تەقینەوەی پەڵە خۆرەكە بەشێوەی راستەوخۆ لە هێڵەكانی ناوەڕاستی گۆی زەوی لە ئەوروپا و ئەمەریكا دەبێت رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی كێشە بۆ هێڵەكانی پەیوەندی و شەپۆڵەكانی رادیۆ.
بەگوێرەی كەشناسی عێراق ئەم شەپۆڵەی گەرمییە كە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا دەگاتە لووتكە، بەشێوەیەكی كەم كاریگەری لەسەر نەخشەی خاكی عێراق دەبێت.