20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاودەکرێتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی ڕەوانەی هەرێم كرد و بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچە ڕابگەیەنێت.

ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی دارایی حكومه‌تی ناوه‌ندیی بڕی 505 ملیار دیناری تری خسته‌سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم و بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچەی وەزارەتە مەدەنییەکان بڵاوبکرێتەوە.

بڕی 612 ملیار دینار لەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کورستانە بەو بڕە پارەیەوە، كە ڕۆژی پێنج شەممە بۆ مووچەی خانەنشینان و كەمئەندامان و كەسوكاری شەهیدان گەیشتبووە هەرێم.

بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی عێراق بەم زووانە پارەی مووچەی مانگی 4ـی هێـزە ئەمنیەكان دەنێرێت، هەر بۆیە وەزارەتی دارایی هەرێم تا ئەمشەو چاوەڕێی بڕیاری خەرج كردنی مووچەی ئەو هێزانە دەكات تاوەكو بەیەك بەش خشتەی مووچە ڕابگەیەنێت.

ئەمانەش هەن

مالیکی: به‌ داڕشتنی یاسای نه‌وت و غاز كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن

hakar

‎عێراق پەردە لەسەر نهێنییەکانی هێرشی عەین ئەسەد لادەدات”

mohammed

ڕاگەیێنراوێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لەبارەی مووچە

mohammed