20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

لە سلێمانی کارمەندێکی دەزگا ئەمنییەکان کوژرا

لەڕووداوێکی تەقەکردندا لە شاری سلێمانی، کارمەندێکی دەزگا ئەمنییەکان بەدوو فیشەک کوژراو هاوڕێیەکیشی بەسەختی بریندار بوو.

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی چواچرای شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندگرۆز لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دۆج لەسەر دەستشکانەوە، دەبێتە دەمەبۆڵەیان دواتر شۆفێری دۆجەکە تەقە لە شۆفێری لاندگرۆزەرەکە دەکات و فیشەکێک دەنێت بەسەریەوە و دەستبەجێ گیانلەدەست دەدات.

بەپێی ئەو زانیارییەکان ، کوژراوەکە کارمەندی پۆلیسی بەغدا بووە و لە بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کاری کردووە، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ چوار هاوڕێی لە بەغداوە هاتوون بۆ سلێمانی، بەڵام شەوی ڕابدوو بەهۆی دەستشکانەوەوە تەقەیان لێ دەکرێت شۆفێری لانگرۆزەرەکە دەکوژێ و هاوڕێیەکیشی بیریندار دەبێت.

ئێستا تەرمی کوژراوەکە لە پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانییە و بڕیاره ئەمڕۆ تەرمی کوژراوەکە ڕادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە.

ئەمانەش هەن

ئـەمشەو لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردرێت

mohammed

ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران مایەی نیگەرانیمانە,

Abduljabar Ali

نێچیرڤان بارزانی: كه‌مكردنه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى جينۆسايد، ئه‌رك و به‌ر‌پرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌مووانه‌.

aso