ئەو ئاگرەی لە چەند دووکانێكی جوانکاری ئۆتۆمبێل لە شەقامی ٦٠ مەتری هەولێر کەوتەوە کۆنترۆڵ کرا و بەپێ زانیارییەکان زیانی مادی زۆرە.
بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەکە ماونەتەوە، چونکە ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە هەیە و لە کاتی کۆژاندنەوەی ئاگرەکەشدا کارمەندێکی بەرگری شارستانی بریندار بووە.
بەپێی زانیارییەکان، زیانی ئاگرەکە زیاتر لە ٥٠ هەزار دۆلارە و گومان دەکرێت هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بێت.