10 C
Chicago
تشرینی دووه‌م 15, 2024
rasr.press

لەم رۆژانە مووچەی مانگی نۆش دابەشدەکرێت


جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەم رۆژانە پارەی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆران دەنێردرێت و لە هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان حكوومەتی هەرێمی و حكوومەتی فیدڕال هەیە و زۆرینەی پرسەكان بەتایبەتیش بابەتی مووچە و بودجە بەرەو چارەسەربوونی یەكجاری دەچێت.

گوتیشی: لە چەند رۆژی داهاتوودا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە تەمویلی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆران بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو: چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەدا تەمویلی مووچەی مانگی 9 لە بەغداوە بگات، دوای گەیشتنیشی راستەوخۆ لە هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری ناردنی 300 ملیار دیناری دیکەی بۆ مووچەی مانگی 9ی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی کوردستانی دەركرد، بڕیاریشە سبەی سێشەممە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی كوردستان”.

ئەمانەش هەن

خۆرەبایەکی بەهێز رووی لە هەسارەی زەوی کردووە

Abduljabar Ali

هــەفتــەی داهاتـوو دەبەشکردنی مووچە دەست پێدەکات

mohammed

ڕۆژنامەی( شەرق)ی ئیرانی باڵیۆزی ئاشتی لە تارانە

Abduljabar Ali