20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

مەسرور بارزانی: دەبێت هەموو مانگێک بۆ مووچە شەڕ لەگەڵ بەغدا بکەین

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پارە و داهات لەدەست ئەو نییە و هەموو مانگێک بۆ مووچە دەبێت شەڕ بکات. 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی لە هەولێر رایگەیاند: “پارە لە دەست من نییە و ئێمە دەبێت هەموو مانگێک شەڕبکەین بۆ ئەوەی لە بەغدا بەشە بودجەی ئێمەمان بۆ بنێرن.”
“ئەگەر کۆچ لە عێراق دەستپێبکات بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوا لێرەشەوە بەرەو ئەورووپا دەستپێدەکات.. کۆچکردن کێشەی ئەمنی و ئابووری بەدوای خۆیدا دێنێت.”
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی وشکەساڵی لە هەندێک شوێن گۆڕانی دیمۆگرافی روویداوە و ئەگەر چارەسەری وشکەساڵی نەکرێت دەبێتە مەترسی.
کۆنفرانسی وشکەساڵی و کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر سیاسەت، ئابووری، دیمۆگرافیای عێراق، دوێنێ لە هەولێر دەستیپێکرد و ئەمڕۆش (یەکشەممە، 12-5-2024) بەردەوامە.
مەسرور بارزانی دەڵێت، دروستکردنی بەنداو و پۆندەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵییە؛ “هەنگاوی پێویستمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی هاوێشتووە.. ئەوەی لەسەر ئێمە پێویستە لە هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی دەیکەین.”

ئەمانەش هەن

دواجار هەولێر و بەغدا رێککەوتن

mahir

لیستی نـوێی مووچەی هــێـزە ئـەمـنیەکان ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

mohammed

تورکیا.. زیادبوونی ڕێژەی هەژاری و گرنگترین هۆکارەکانی.

aso