گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی ئەپدێت کردنی سیستەمەوە نوێکردنەوەی مۆڵەت تا دوای جەژن ڕاگیراوە.
چوار شەممە، 12ـی حوزەریرانی 2024، موقەدەم هێمن ئەمین، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاند، بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر، سیستەمێکی ئەلیکترۆنیمان هەیە، دەرهێنانی مۆڵەتمان هەیە و تازەکردنەوەی مۆڵەتیشمان هەیە، دەرهێنانی مۆڵەت، مەبەستمان ئەوانەیە کە تاقی کردنەوەی شۆفێری “ترا” دەکەن، وەکو خۆی دەڕوا، لە ڕۆژی خۆی تاقی کردنەوەی خۆیان دەکەن.
سەبارەت بە نوێ کردنەوەی مۆڵەت ئەو گوتەبێژە گوتی، ” سیستەمەکە نوێ دەکرێتەوە، ئەو نوێکردنەوەش چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، ئێمە لای خۆمانەوە خستوومانەتە ئەو ڕۆژانەی کە پشووە، تاکو نوێکردنەوەکە کۆتایی دێت، هیچ پەیوەندییەکی بە ساڵانە و دەرهێنانی ساڵانە و بەناوکردن و شۆفێرە و کڕین و فرۆشتنەوە نییە”.
هێمن ئەمین، داواشی لە هاووڵاتییان کرد، تا دوای جهژنی قوربان سهردانی بهڕێوهبهرایهتییهكه نهكەن و ئهو پرۆسهیه بۆ باشتركردنی خزمهتگوزارییهكانه.