نیسان 20, 2025
rasr.press

نۆتردام، دیوێکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان

 

شارستانیەت و شوێنەوارێکی مێژوویی کە دوو جەنگی جیهانی و دەیان شەڕ و ئالۆزی نەیتوانی بیسڕێتەوە، لە ساڵی ٢٠١٩ خەریک بوو ئاگرێک یەک لەسەر سێی مرۆڤایەتی بێ ئومێد بکات و شوێنگەیەکی پیرۆزیان لەناو ببات. ئێستا دوای ٥ ساڵ لە کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی نۆتردام دوای سووتانی، دوێنێ بە بەشداریی سەرۆک و سەرکردە جیهانییەکان دووبارە دەرگاکەی کرایەوە.

بۆ هەرێمی کوردستان کە سەرۆکەکەی هاوشان لەگەڵ سەرکردە جیهانییەکان بە بانگهێشتی فەرمیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بەشداریی کردبوو، دەکرێت دوو ڕەهەندی جیا لە خۆ بگرێت:
یەکەم: کوردستان وەک لانکەیەکی پێکەوە ژیان ساڵانێکە چەندین ئایین و نەتەوەی جیاواز لەژێر چەتری سەقامگیری و بە ڕەچاوکردنی بەها مرۆییەکان بە ئاشتی پێکەوە دەژین.
دووەم: بەهێزیی پێگەی هەرێمی کوردستان و سەرۆکەکەی لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان، کە دەرخەری ئەو ڕاستییە کەوا کوردستان لە پرسە جیهانییەکان تەنها بینەر نییە، بەڵکو ئێستا هەرێم بەشداریی کارای لە پرسە جیهانییەکان هەیە.

ئەم کرانەوە جیهانییە بە ڕووی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە هەند وەربگیرێت و ببێتە دەروازەیەکی گرنگ بۆ ئەوی کوردستان و گەلەکەی تێکەڵی جیهان ببن لەسەرجەم کایەکانەوە. بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری دیموکراسی، ئابووری، پیشەسازی و کەلتووری و سێکتەرەکانی دیکەی بەهێزتر بکات. لە هەمانکاتدا دەتوانین بڵێین دەرفەتێکی باشە بۆ نەوەی ئێستامان کە بتوانن لەو رێگایانەوە دەستیان بگات بە جیهان و تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنەکانی.

بۆیە بۆئەوەی ئەو دەرفەتانە بەشێوەیەکی ئەرێنی سوود بە هەرێمی کوردستان و قەوارەکەی بگەیەنن. لەم ئان و ساتەدا پێکھێنانی کابینەی نوێ گرینگترین شتە کە پێویستە سیاسییەکانی هەرێم بیری لێ بکەنەوە، جگە لەوەش ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لێمان دەخوازن کە هەرێمی پێویستی بە پێکەوەیی و کابینەی نوێ هەیە.

سەروان ھەرکی
٢٠٢٤/١٢/٨

ئەمانەش هەن

كەشناسی: پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.

aso

سیناریۆیەکی شاسوار عەبدولواحید شکستی هێنا

mahir

لێدوانی پێشەوا هەورامانی لەبارەی دابەشكردنی مووچە

mahir