20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی هەولێر و بەغدا لەبارەی دەروازە سنوورییەکان

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی دەروازە سنوورییەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە دەڵێت: پرسەکە ئاڵۆزە و پێویستمان بە کۆبوونەوەی زیاترە.
ئەمڕۆ دووشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق لە بەغدا لەبارەی پرسی دەروازە سنوورییەکان کۆبوونەوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە

گوتی: نەگەیشتینە ڕێککەوتن و ئەمڕۆ شاندەکە دەگەڕێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکانمان بەردەوام دەبن”. باسی لەوەش کرد باسی داهاتی خاڵە سنوورییەکان نەکراوە

عێراق داوای ڕادەستکردنی ئیدارەدانی دەروازەکان بەپێی یاسای ژمارە 30ی ساڵی 2016 دەکات، بەڵام هەرێمی کوردستان داوای هەموارکردنی یاساکە دەکات. یاساکە باس لەوە دەکات دەروازەکان لەڕووی کارگێڕی و ئەمنییەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەڕێوەببرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە ئایندەدا لیژنەیەکی عێراق سەردانی دەروازەکان بکات، تا تێبینبییەکانی خۆیان لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێک بۆ کۆبوونەوەکانی داهاتوو ئامادە بکەن.

ئەمانەش هەن

لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک دادەنرێن

Abduljabar Ali

كاتی ناردنی مووچەی مانگی 7ی ڕاگەیاندرا

mohammed

ناسنامەی ئەو هێزەی حەشـ*ـدی شـ*ـەعبی ئاشكرا کرا كە ئەمڕۆ چوونە كوڵەجۆ.

aso