20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ماڵی پەرلەمانتارێک.

لە بەغدا هەوڵی تیرۆری پەرلەمانتارێکی عێراق درا؛ سەرۆکی بە وەکالەتی پەرلەمانیش داوا دەکات بە زووترین کات بکەرانی ڕووداوەکە دەستیگر بکرێن.

فراکسیۆنی ئیشراق کانوون، بڵاوی کردەوە لە ناوچەی دەولەعی شاری بەغدا، “ژمارەیەک چەکداری لە یاسادەرچوو لە کردەوەیەکی ترۆریستیدا، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی پەرلەمانتار تەقی ناسر وائیلی، ئەندامی فراکسیۆنەکەیان”.

فراکسیۆنی ئیشراق کانوون، باسی لەوەش کردووە، چەکدارەکان دەستڕێژی گولـلـەیان لە ماڵی تەقی وائیلی کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە خانوو و ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی بەو پەرلەمانتارە و خانەوادەکەی نەگەیاندووە.

لە کاردانەوەی ڕووداوەکەشدا، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی بە وەکالەتی پەرلەمانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا کردەوەکەی بە “توندی” سەرکۆنە کرد و جەختی لەوە کردەوە، پێویستە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارە ئەمنییەکان، بەزووترین کات بکەرانی ئەو کردەوە “ترسنۆکەیە” بدۆزنەوە و ڕادەستی دادگایان بکەن.

ئەمانەش هەن

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزترین ئاستی تۆمارکرد.

aso

لە عێراقەوە هێرشێكی دیكە كرایە سەر ئیسڕائیل

mahir

ڕێنمایی تایبەت بە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەرچوو.

aso