20.1 C
Chicago
ئه‌یلول 27, 2024
rasr.press

هەواڵی نوێ لەبارەی مووچەوە راگەیاندرا

وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەشبینین بەچارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ.

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی دارایی بڵاوی کردەووه، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، پێشوازی لە تاریق حەیدەری قایمقامی کۆیەو سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری ڕيگاوبانی قەزاکە کرد و لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کێشە و گرفتەکانی قەزای کۆیە کرا.

ئاماژە بەوە کراوە، قائیمقامی شارەکە چەند داواکارییەکی خستەڕوو کە تایبەتن بە کەرتی ڕێگاوبان و سێکتەرە خزمەتگوزاریەکان، لەلایەن وەزیری داراییەوە ڕەزامەندی لەسەر زۆربەی داواکاریەکان درا.

ئاواتی شێخ جەناب ڕایگەیاند: “سەرەڕای کێشەو قەیرانەکان، لەم کابینەیە هەر داواکارییەک لەچوارچێوەی بونیاتنانی ژێرخانی دامەزراوەکانی قەزاکە بوبێت ڕەزامەندییان لەسەرداوەٚ وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، لەلایەکی ترەوە وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ.”

لە کۆبوونەوەیەکدا هەنگاوەکانی بەرەو پێشبردنی کەرتی خوێندنی باڵاو بنیاتنانی ژێرخانی زانکۆو پەیمانگاکان لەکابینەی نۆیەم بەبایەخەوە گفتوگۆی لەسەر کراو ڕۆڵی وەزارەتی دارایی لەبەرەو پێشبردنی ئەو کەرتە بەرز نرخێنرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەی دارایی هاتووە: “وەزیری دارایی گەشبینی خۆی نیشاندا بەچارەسەرکردنی کێشەی مووچە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ، زیاتر دەست کراوەتر دەبن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان و بەرەو پێشبردنی زیاتری کەرتی پەروەردەو خوێندنی باڵا.”

ئەمانەش هەن

ھەواڵێکی خۆش لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

mahir

ڕاگەیەندراوێك لە پارێزگای هەولێرەوە

mahir

ئامارەکانی حاجییانی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە

mohammed